ئەردۆغان شەرمەزار و رسوایە

عەبدوڵا کەریم مەحمود
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان ، یه‌کێکه‌ له‌ سه‌رکرده‌  دەروون نه‌خۆشه‌، مێشک داخراوه‌ ره‌گه‌ز په‌رسته‌ کانی تورکیا  .

هەمان  عه‌قڵی  چه‌ق  به‌ستوو و هەمان  دەروونی  سایکۆلۆجی سایکۆ پاتی مستەفا کەمالی ئەتاتورکە 

 ئەردۆغان  بەم زمانە سایکۆلۆجییە سایکۆپاتیەوە لە باره‌ی کورده‌وه‌ دەڵیت :

کورد سێ هه‌ڵبژارده‌ی له‌ به‌رده‌مدایه‌ :
 ١-یا ده‌بێت کورد ببن به‌ تورک ، 

٢-یا کورد ده‌بێت خاک و ماڵه‌کانیان به‌ جێ بهێڵن بۆ ئێمه‌ . 

٣-یا سه‌ری کورد   پان ده‌که‌ینه‌وه.

80هه‌زار جه‌ندرمه‌ی تورک  له‌  هێزی پیاده‌ ی سوپا و هێزی ئاسمانی تورکیا
 ، به‌ نوێترین چه‌کی  کۆکوژی سه‌رده‌مه‌وه‌ ، له‌  چوار چێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی روسیاو   ، لە نێو سیناریۆ کانی  ترامپ –ی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا وپۆتینی سه‌رۆکی روسیا ، په‌لاماری  رۆژئاوای کوردستانیان دا 

هێزه‌کانی سوریای دیموکرات به‌ جۆرێک رووبه‌ ڕوویان بوونه‌وه‌ ،له‌ هه‌موو قۆڵه‌کانه‌وه‌ ، ئه‌و سوپا زه‌به‌لاحه‌ی ئه‌ندامی ناتۆیان  تێک شکاند ، خه‌ونی توانەوەی کورد  به‌‌ تورکی ئه‌ردوغانیان هه‌ڵبزرکاند وتوشی هیستر یا یان  کرد . 

 فرۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی و تۆپه‌ قورسه‌کانی  ئەردۆغان ، بۆردومانی سه‌نگه‌ری شه‌رڤانان وهاوڵاتیانی   گوند و شاره‌کانیان  کرد  ، بۆمبی هێشووی  فسفۆری قه‌ده‌غه‌کراوی نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌ر شاره‌کان دا باراند .

جەستەی  محه‌مه‌د له‌  سه‌رێ کانی ،  بە جۆرێک جه‌سته‌ی  ،به‌   هێشوی فسفۆر‌  بێژراو سوتاوە  ،فسفۆڕ لە سەر  جه‌سته‌ی  پشکۆی ئاگر ە جوداگیرساوه‌ ،  ویژدانی هه‌موو مرۆڤایه‌تی و پرۆتۆکۆڵە نیو نەتەوەییەکانی   شه‌رمه‌زار کرد .

پشکۆی فسفۆڕی  جەستەی محەمەد ،   جارنامه‌ی مافی مرۆڤ و  هه‌موو ریکه‌وتنی کۆمه‌ڵگەی نیو ده‌وڵه‌تی و پرۆتۆکۆڵی ریکخرووی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کانی  به‌تاڵ کرده‌وه‌ ،

ئەوەی خستە روو:
 -که‌س دۆستی  کود نی یه‌ .

ده‌سه‌ڵاتدارانی  کوردی باشوور  ، پاشکۆی عەقڵی ئەردۆگانن ، له‌ به‌رده‌م تراژیدیا ی کۆمه‌ڵ کوژی گه‌له‌که‌یان دا . بی ده‌سه‌ڵات و لاوزوبێ هه‌ڵوێستن ،ته‌نیا پاشکۆی داگیر کەرانی نیشتمان  و بتی سەر کورسیەکی لەرزۆک و ده‌سه‌ڵاتێکی کارتۆنین .

سەرکردەکانی کورد خاوەنی ناسنامەی . شه‌ڕی کورد بە کورد   کوشت دانن، ئامیری ستراتیژی بەرنامەی  داگیرکه‌رانی نیشتیمانن  ، بتێکی بێ دەسەڵات و بێ ده‌نگ ،هیچ له‌ بارا نه‌بوون .

تورکیا له‌ به‌رده‌م ئیراده‌ی ئه‌فسانه‌یی شه‌رڤانانی  یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌‌ژه‌ ،به‌ سه‌رکردایه‌تی مه‌زلوم کۆبانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌کانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) ،  ده‌یان هێرشی زه‌مینی و ئاسمانی ئەردۆغان یان   تێک شکا ن و چۆکیان پێدانان .

ئەردۆغان  به‌ هاوکاری وپاڵپشتی  روسیا و  بێ دەنگی و بێ هەڵویستی ترامپ ، له‌ سیناریۆیه‌ک دا ،ئاراسته‌ی جه‌نگی   گۆڕی به‌ دیالۆگ و رێکه‌وتن له‌ گه‌ڵ هه‌سه‌ده‌ 
عوسمان بایده‌میر لە بارەی ده روونی نه‌خۆشی  سایکۆلۆجی  ئه‌ردغان دەڵیت :

-ئه‌گه‌ر خوا له‌ هه‌ساره‌یه‌کی تر ، ده‌وڵه‌ت بۆ کورد دروست بکات ، ئه‌ردوغان قبوڵی ناکات ، دژی خواش ده‌وه‌ستێته‌وه‌ .

مه‌زلوم کۆبانی له‌ دیدارێک دا له‌ گه‌ڵ رۆژنامه‌ نوسی به‌ناوبانگ ریچارد ئینجیل ئاماژه‌ی به‌وه‌کر د :

-ئه‌و زنجیرە هێرشانەی  ئەردۆغان ،  له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌ک ،گه‌وره‌ترین  ئۆپراسیۆنی  سه‌ربازی تورکیا بوو ، بە به‌رچاوی ئه‌مه‌ریکا و زلهێزەکانی دنیا  ،بۆ له‌ ناوبردنی کورد و سڕینه‌وه‌ی نیشتمانی  کورد .

له‌ 7 رۆژی هێرشی سێ قۆڵی تورکیا ، به‌ F16 و نوێترین چه‌کی سه‌ربازی ناتۆ ،
به‌ هاوکاری مادی و مه‌عنه‌وی  سیناریوکانی ترامپ ، تورکیا نه‌یتوانی (سه‌رێ کانی ) داگیر بکات .

ئه‌م داستانی  به‌رگری و ئەفسانەیەی  هه‌سه‌ده‌ به‌رامبه‌ربه‌  ده‌وڵه‌تی تورکیا  ،له‌ کام  وڵات ؟، له‌ کام مێژووی دوورو نزیکی دنیا دا  روی داوه‌ ؟ . 

شه‌رڤانان به‌ ئیراده‌ی پۆڵاین و به‌  خوێنی  یه‌په‌گه‌ و  یه‌په‌ژه‌ ئه‌فسانه‌ی میژوویی  نوێ یان بۆ کوردو مرۆڤایه‌تی تۆمار کرد .

ئه‌م داستانی سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌ ،له‌ جه‌نگی مادی و مه‌عنه‌وی  سیناریۆی زلهیزی ئه‌مه‌ریکاو و  روسیا  .

بێ ده‌نگی و بی هه‌ڵوێستی  کۆمه‌ڵگای ‌ نێوده‌وڵه‌تی ، دووفاقی زلهێزەکانی دنیا  ،ویژدانی هه‌موو مرۆڤایه‌تیان    شه‌رمه‌زار  کرد.

 بەو زنجیرە  جینۆسایدانەی کورد   ، هەموو پرۆتۆکۆڵە نیو دەوڵەتیەکانیان   رسوا کرد .

24/10/2023



وتارەکانی تری نوسەر