هه‌مووساڵی شاری سلێمانی ، له باوه‌شی کریسمسی سه‌وزی زستان دا ،دیمه‌نێکی رۆمانسی یانه‌ی جوانتر‌و رازاوه‌تر وه‌رده‌گرێت .
باڵای دره‌خت و وشه‌قامه‌کان وبازاڕ و کۆڵان و گه‌ڕه‌که‌کانی شار ، له باوه‌شی چراخانی سه‌وزو زه‌ردو سوور‌و شین و په‌مه‌یی و ڕه‌نگه کانی سروشت دا ده‌دره‌وشێنه‌وه.
حه‌زره‌تی مه‌سیح له شه‌وی 25 /1 له ئه‌شکه‌وتی [به‌یت له‌حم ] نزیک ناسره دا له‌دایک بووه . له‌و رۆژه دا هەموو مه‌سیحی یه‌کانی کوردستان و جیهان ،کڵێسه‌و ماڵ و گهڕەک و شه‌قامه‌کانیان ده‌ڕازێننه‌وه‌و یادی ئه‌و رۆژه پیرۆزه ده‌که‌نه‌وه.
کریسمس ئه‌و دره‌خته‌یه هه‌ر چوار وه‌رزی ساڵ به‌رگی سه‌وز ده‌پۆشیت ،هێمایه بۆ به‌خشه‌نده‌یی مه‌سیح. که به رزگارکه‌ری مرۆڤایه‌تی ئاماژه بۆ ژیانی هه‌میشه زیند وسه‌وزی مه‌سیح ده‌کات ، که‌رۆژی له دایک بوونیه‌تی
گڵۆپه ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌که داگیرساوه‌کان ،نیشانه‌ی ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ن که له‌و شه‌وه تایبه‌تمه‌نده‌دا له ئاسمان داگیرسان .
لەو شەوەدا باڵای په‌یکه‌ری حه‌زره‌تی عیسا به منداڵی و مریه‌م و یوسف و شوانه‌کان ئه‌وه‌نده‌ی تر ده‌ڕازێننه‌وه، بەمە ئاماژە له بەهای پیرۆزیی له‌دایکبونی مه‌سیح ده‌کەن
له‌و رۆژه‌دا مه‌سیحی یه‌کانی کوردستان و جیهان .له گه‌ڵ موسڵمانه‌کانی دنیا هه‌ست به‌سۆزو خۆشه‌ویستی وئاشتی و دلنیایی ده‌که‌ن.
1/1 -ی هه‌موو ساڵێ بابا نۆئێل بۆیادی رۆژێکی نوێ ،لەساڵی نوێ، له‌باوه‌شی ئاشتی کوردستان و جیهان ،له‌شه‌وی سه‌ری ساڵی نوێ ، هه‌موو ماڵ وشه‌قام و کۆڵان و گه‌ڕه‌که‌که‌کانی شار به‌سه‌ر ده‌که‌نه‌وه ودیاری جوان جوان ده‌به‌خشێت به منداڵان .
منداڵان وه‌کو په‌پوله ، له هه‌موو لایه‌که‌وه حه‌ز ده‌که‌ن ، به‌سه‌ر باڵای پڕ له خۆشه‌ویستی و پاکێتی و میهره‌بانی بابا نۆئێلی دا بفرن ، بنیشنه‌وه،ده‌سته‌کانی بگوشن ، تا گوێ له رازه پر له پهنهانییهکانیان بگرێ ودیارییهکانی ده‌ستی بابا نۆئیل وه‌ربگرن.
بابانۆئێل هێمای خۆشه‌ویستی و میهره‌بانی و به‌خشنده‌ییه . باوکی رزگارییه.
له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی شانزه ، ئه‌وروپییه‌کان بابا نۆئێل یان کرد به داستان وهێما بۆساڵی نوێ ،تا ئستا ش هه‌ر به‌رده‌وامه ،
چیرۆکی خۆشه‌ویستی بابانۆئێل ئێستا شێوه‌یه‌کی هونه‌ری په‌روه‌رده‌یی نوێ ی وه‌رگرتوه ، پڕاو پڕه له‌دنیای بهفرئاسای منداڵان .
کورد و ساڵی نوێ
*لە١٩٢٠- ١٩٥٨، لەماوەی ٣٨ساڵی دەسەڵایەتی دەوڵەتی پاشایەتی عێراقی سونە، کورد لە نیشتمانەکەیدا کۆمەڵ کوژ کراوە .
*لە ١٩٥٨- ٢٠٠٣ ، لە ماوەی دەسەڵاتی دەوڵەتی کۆماری عێراقی سونە ،کورد کۆمەڵکوژ و ئەنفال و کیمیاباران کراوە ، لە گۆڕەبەکۆمەڵەکان دا، بێ سەروشوێن کراوە.
*له دوای 9 /4 /2003 ،- ١ / ١/ ٢٠٢٤ ل، لە ماوەی ٢١ساڵی دەسەڵاتی دەوڵەتی نوێ ی عیراق -شیعە و لە ماوەی ٢٤ساڵی حوکمداری حکومەتی هەرێمی کوردستان ، کورد ژیانێکی ئاسودەیی ونوێ و ئارامی و ئاسودەیی پێ رەوانەبینراوە .
*دەوڵەتی عێراق ، لە ماوەی ١٠٣ساڵی تەمەنی دا ،( سونی و شیعە ) یەکتریی دەسڕنەوە ،بە جۆرێک گریەکی سایکۆلۆجی ئاڵۆزی وایان دروست کردوە ،گەلی عێراق ، ناتوانێت یەکتریی قبوڵ بکەن وبە ئاسودەیی بژین .
*هەرێمی کوردستان ، لە ١٩٦٤- ١ / ١ / ٢٠٢٤، لە ماوەی ٦٠ساڵدا ،گرێ ی (جەلالی و مەلای )،ی(ەکێتی و پارتی )، لەسەر راوبۆچونی جیا جیا ،کوردیان بە کورد ،.داوە بەکوشت .
ئایا کامەیە ،ساڵی نوێ ، ژیانی نوێ ی گۆڕانکاریی و ئاسودەیی ؟
شه‌ڕی کورسی و ململانێ ی نابەجێ ی حیزبایه‌تی ، ژێر خانی ئابوری کوردستانی داڕمان ، جیاوازی نێوان شارەکان و جینۆسایدی ئابووری لە سەرشاری سلێمانی ،تراژیدیای نه‌هامه‌تیان هێنا.
ئایا عەقڵی سەرکردایەتی کورد لە گەڵ ساڵی نوێ دا ، بە تێڕوانینێکی نوێ و بە هەنگاوی نوێ ، لاپەرەیەکی نوێ هەڵدەتاتەوە ، یا لەساڵی نوێ وە ،جارێکی تر دەگەڕینەوەبۆ ئەو گرێ سایکۆلۆجیەی تراژیا و نەهامەتییەکان دەکەنەوە بە دیاری ساڵی نوێ ؟
ساڵی نوێ و دیارییه‌کانی بابا نۆئیل پیرۆز بێت له‌منداڵانی کورد‌و جیهان ،
له باوه‌شی کورستانێکی پر له ئاشتی و دڵنیایی و وتاریی نه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤایەتی .
با لە ساڵی نوێ دا ، کۆتایی به عه‌قڵی مه‌زاجیانه‌ی نەخۆشی سایکۆلۆجی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی نەرجسیانەی خێڵەکی بێنن .لەمە زیاتر ئەم نیشتمان نەکەن بە دۆزه‌خ.
با حکومدارانی کورد‌و حوکمدارانی عیراقی شیعەی دوای سەدام .
بێ موچەیی ، بێ کاروکاسپی و بێ بازاڕی و نەداری و برسێتی ، نه‌هامه‌تی و گەندەڵی نەکەن بە دیاری ساڵی نوێ ی ٢٠٢٤.