دوو وتارەکەی بابل ی عودەی*
لەسەرەتای مانگی کانوونی دووەمی١٩٩٣ ، هاوڵاتییەک بە ناوی ( ع.ا. ع ، بە نوسراوێکەوە رووی کردە ژوورەکەی (کەمال محێدین) ی** ، بەڕێوەبەری یاسایی ئەمانەی عامە(شارەوانی بەغداد) ی پایتەخت .
دوای مۆڵەتی ، لە ئەمانەی عامەی بەغداد کرد ، بۆ ئەوەی بواری پێ بدەن ،باڵەخانە سێ نهۆمیە کەی بروخێنێ لە شەقامی مەنسوور و لە شوێنەکەی باڵەخانەیەکی شەش نهۆمی نوێ دروست بکات.
کەمال محیدین بە پێ ی یاسای ئەمانەی عامە ، بە ئیمزای خۆی ، رەزامەندی لەسەر داواکارییەکەی نیشان دا .
( ع.ا. ع ) هەموو کرێچییەکانی باڵەخانەکەی ئاگادار کردووە:
- لە ماوەیەکی دیاری کراودا ،دوکانەکانی هەرسێ باڵەخانەکەی بۆ چۆڵ بکەن.
یەکێک لە کرێچییەکانی ، ژنێکی عەرەبی بەعسی بوو، ،پێڵاوی ئیتالی ژنانەی، لە دوکانێکی نهۆمی خوارەوە باڵەخانەکە دەفرۆشت ،زۆربەی ژنە بەعسی و دەوڵەمەندەکانی پایتەخت ، پێڵاویان لای ئەو دەکڕی.
ئەو ژنە بە بڕیارە کەی ئەمانەی عامە ، چاوی چووە پشتی سەری وتوڕە بوو ،وتی :
- نابێ ، ئەم بڕیارە من بگریتەوە ، دوکانەکەم بۆ هیچ کەس ، چۆڵ ناکەم .
بە خیرایی بە سکاڵایەکەوە ، خۆی گەیاندە ( دیوانی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق).
بڕیاری روخانی باڵەخانەکە ودوکانەکانی پێ ڕاگەیاندن .
دیوانی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ، پشتگیری داوای ژنە بەعسییەکەی کرد، دژی بڕیارەکەی ئەمانەی عامە وەستانەوە.
لێرەدا دووبڕیاری جیاواز، لە نێوان( بڕیاری یاسایی ئەمانەی عامەی بەغداد) و
( بڕیاری نا یاسایی دیوانی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق) سەری هەڵدا.
ئەمانەی عامەی یەغدا ، بە رەچاکردنی یاسایی بڕیاری دا :
- باڵەخانەکە بڕوخێنن .
دیوانی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، بە رەهای دەسەڵاتی باڵای عیراق ، بێ رەچاو کردنی یاسا بڕیاریان دا :
-نابێ باڵەخانەکە بڕوخینن.
ئەم کێشەیە ئاڵۆزتر بوو ، بوو بە هۆی ئەوەی ، کرێچی دوکانەکانی هەرسێ باڵەخانەکە ، لە بەردەرگای ئەمانەی بەغداد خۆپیشاندانن دژ بە بڕیارەکەی ئەمانەی عامە بکەن .
ژنە بەعسییەکە و کرێچییەکان ، پارێزەرێکی بەعسیان گرت ، ئەو پارێزەرە، دوو وتاری لە سەر دوو بڕیارە جیاوازەکەی نیوان ، ( ئەمانەی بەغداد و دیوانی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق )،لە رۆژنامەی بابل ی (عودەی سەدام حسین )، بڵاوکردەوە.
وتاری یەکەمی بابل :
لە ٨ / ١٢ / ١٩٩٣ ، لە ژمارە (٧٧٥)ی رۆژنامەی بابل ،لە مەلەفی ژمارە (٢٠٨١ ) ، بە ناونیشانی ( لماژا تصر امانه بغداد علی دعم الموقف اکخاگیو)، بڵاو کردەوە.
بە واتای: (بۆ ئەمانەی عامە بەغداد ،سوورە لە سەر پشتگیری هەڵویستی هەڵە ).
وتاری دووەمی بابل:
لە ١٦/ ١٢/ ١٩٩٣، لە ژمارە (٧٨٢)، رۆژنامەی بابل ،لە مەلەفی ژمارە ( ٢١٣٩) ، بە ناونیشانی ( دیوان الرئاسه ...یێمر ...وامانه بغداد لا تنفژ )، بڵاو کردەوە.
بەواتا ی :(دیوانی سەرۆکایەتی بڕیاری داوە ، بەڵام بەڕێوەبەری ئەمانەی بەغداد ،بڕیارەکە جێ بەجێ ی ناکات )
هەردوو وتارەکەی رۆژنامەی بابل لە بەغدا هەژانێکی گەورەی دروست کرد ،بوو بە مشت و مڕی دانیشتوانی بەغداد .
بابل بە رەقی وتوندوتیژیی هێرشیان کردبووە ، سەرکەمال محیدین ، هانی دیوانی سەرۆکایەتی کۆمارو ئەمانەی عامەیان دەدا:
کەمال محێدین وتویەتی :
-من سوورم لەسەربڕیارە (یاساییەکەی ئەمانەی عامە ) ی بەغداد ،دەبێت باڵەخانەکە تێک بدرێت.
دیوانی سەرۆکایەتی کۆمای عێراق ، پێنج بڕیاری دژبە بڕیارەکەی ئەمانەی عامە دەرکرد،لە دوا بڕیاری دا ، لە ٦ / ١١/ ١٩٩٣بە ژمارەی( ٣٠٢٧٦ )،دەڵێن
-بڕیارەکەی ئەمانەی عامە یاسایی نین و جێ بەجێی ناکەین.
لە ناوەڕاستی وتاری دووەمی بابل ،پارێزەری ژنە بەعسییەکە دەڵێت:
-سووربوونی بەڕێوبەری یاسایی ،لەسەر ئەوەی کە مۆڵەتی خاوەن باڵەخانەکە یاساییە ،ئەوە دەخاتە روو:
( دەستی بەڕێوەبەری یاسایی ئەمانەی عامە چەور کراوە)
واتا: (رەشوەتی وەرگرتووە) .
جگە لە هەڵبەستتنی دەیان درۆو بوختیانی ناڕەوا و دزی بۆ کەمال محێدین .
لە لایەکی ترەوە ، ژنە بەعسییەکە دیوت:
( جەنابی ئەمینی عامە بەغداد ئاگات لە خۆت بێت ، پارێزەری نهێنییەکانت و چاوی یاسایت،درۆت لە گەڵ دەکات ).
دواجار ،(منژر العوزێم )***ی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حیزبی بەعس،هەردوووتارەکەی خوێندەوە لە گەڵ ئەمینی بەغداد داوایان کرد :
لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە نهینی پێک بهینریت ،بۆ لێکۆڵینەوەی ورد، لە هەردوو وتارەکەی بابل ،بۆ گەیشتن بە ئەنجامی یاسایی.
لە ١٢/ ١٢/ ١٩٩٣ ئەمینی بەغداد ،پشتگیری لیژنەی لێکۆڵینەوەکەی کرد
لە دوو وتارەکەی( بابل ی عودەی) و لە دووبڕیارەکەی ( ئەمانەی عامەی بەغداد) و دیوانی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق). )
دوای بە دواداچوون و لێکۆڵینەوەی یاسایی ، لیژنە کە گەیشتنە ئەنجامی کۆتایی :
( کەمال محدین بەڕێوەبەری ئەمانەی عامەی بەغداد ، پەیڕەوی مادە و برگەیی یاسایی عێراقی رێساکانی کردوە و جێ بەجێی کردووە) .
گەر لیژنەی لێکۆڵینەوە پەیرەوی( بڕیارە یاساییەکەی ئەمانەی عامەی بەغدادی نەکردایە :
ژیانی کەمال محێدین ، لە سەر بڕیاڕی عودەی سەدام ی رۆژنامەی بابل، رووبە رووی( زیندانی هەتا هەتایی و مەرگ) دەبوەوە.
عەبدوڵڵا کەریم مەحمود
*رۆژنامەی بابل ،رۆژنامەیەکی سیاسیی عێراقی بوو ، عودەی سەدام حسین خاوەنی رۆژنامەکە بوو، بابەتەکانی بەزمانی عەرەبی وئینگلیزی بڵاو دەکردەوە ، لە ٣١ی ئازاری ١٩٩١دەرچووە و لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٢رۆژنامەکە وەستا.
**کەمال محێدین ئەسعەد لە ٢١/ ٢/ ١٩٣٦لە شاری کۆیە لەدایک بووە،خویندنی سەرەتایی وناوەندیی و دواناوەندی لە کۆیە تەواوکردوە،لە ١٩٥٣بەهۆی محەمەدسادقەوەبووە بە بەپارتی،لە ١٩٥٣-١٩٥٤ تەتەری عومەردەبابەو عەلی عەبدوڵڵای خاڵی بووە.
لە٢٣/ ٦/ ١٩٦٣بروانامەی لینسانسی لە حقوق لە زانکۆی بەغداد وەرگرتووە،بووە بەپارێزەر لە بەغداد ،سێ جار زیندان کراوە ،رنوسینگەی پارێزەری لە کۆیە داناوە .
لە ١٩٦٧لێپرسراوی لقی (٥)پارتی بووە لە بەغداد، لە ٢/١١/ ١٩٦٧ ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی بووە .
دوای هەرەسی١٩٧٥ کەمال محێدین ، نەفی کرا بۆ شارۆچکەی (قورنە)ی خوارووی عیراق ، دواتر گوێزرایەوە بۆ ئەمانەی عامەی بەغداد تا ١٩٩٧، لە ١٩٩٩لێپرسراوی رێکخستنەکانی یەکێتی بووە لە گەڵ (د.مستەفا زەڵمی ،عمید روکن سەردار عەلی ،عقید محەمەد ئەمین دەربەند فەقەرەیی ) تا روخانی دەسەڵاتی سەدام، دواتر بوو بە لێپرسراوی مەڵبەندی یەکێتی بەغداد و مەکتەبی علاقات و ئەندامی پەرلەمانی عێراق . / کەمال محێدین.
***منژر العوزیم ، کەسێتیەکی دیارو ناسراوبوو لە رومادی ،سەرەک عەشرەتی العزیم بوو ،ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حیزبی بەعس بوو.