دوبەی و هەولێر لە چیدا لەیەک دەچن؟

خالید رەزا

ڕەنگە ئەم زانیاریە توشی سەرسوڕمانت بکات. چونکە بۆ یەکەم جارە وەکو ئێمە گوێت لێی دەبێ و دەیبینی.

لەماڵەوە، لەتەلەفزیۆنەکەماندا هیچ کەناڵێکی کوردیمان دانەناوە، هەرکاتێک تەلەفزیۆن بکەینەوە لەسەر کەناڵە هۆڵەندیەکانە. هەندێک بەرنامە هەیە بەردەوام سەیری دەکەین. 

دوێنێ شەو لەگەڵ ئاورنگ وەک هەمیشە سەیری بەرنامەی (fifty / fifty)  پەنجا پەنجا ی کەناڵی SBS6 مان دەکرد ، بەرنامەی پرسیار و وەڵێ‌مە وەلامەکان هەڵبژاردنە. دوێنێ شەو لەیەکێ لە پرسیارەکاندا ئەوە  { بوردجی خەلیفە لە دوبەی چی نیە؟ } بژاردەکان(کارەبا، یان زێراب) وەلامە دروستەکە ئەوە بوو کە زێرابی نیە. بۆ ئێمە جێی سەرسوڕمان بوو، بۆیە بوو بە خولیام و بەدوای زانیاریدا گەڕام، دەرکەوت دوبەی بە بورجی خەلیفە وە سیستمی ئاوەڕۆی نیە و چاڵەگویان دروست کردوە، ڕۆژانە سەدان تانکەری گەورە کە بە قافڵەی درێژ وەستاون سەرەیان گرتوە بۆ فڕی دانی گووی شاری دوبەی.

پێم باش بوو هەندێک زانیاری لەم ڕاپۆرتە هۆڵەندیەدا بکەم بەکوردی و بڵاوی بکەمەوە، کەباس لە کێش و قەبارەی فڕێ دانی گوو و ئاوی پیسی ڕۆژانە دەکات بۆ نمونە لە بورجی  خەلیفەدا.

# شاری دوبەی سیستمی ئاوەڕۆی نیە. بورجی خەلیفە کە بەبورجی لوت لەهەورهەڵسو ناسراوە و بەرزترین بورجە لەئاستی دنیادا، بەرزیەکەی ٨٢٨  مەترە و لە ١٦٣ نهۆم پیکهاتوە. بەردەوام نزیکەی ٣٥ هەزار کەسی تیایە. هەر کەسێک ڕۆژانە ٢٠٠ گرام گوو دەکات و دەچێتە چاڵی لای چەپ. ئەمە جگە لە ئاوی دەسشۆر و دوش و بانیۆ...

ئەمە جگە لەو هەموو باڵەخانە و بینا بەرز و شوێنەکانی تر. کە مەزەندە دەکرێ لەهەموو سەعاتێک دا ٥٠ پەنجا تەن گەنوگوو فڕێ بدرێ. ئەمە گەورەترین کێشەی شارێکی گەورە و گرنگی وەکو دوبەی یە کە لەسەر ئاستی دونیا ناوبانگی گەورەی هەیە. بەڵام لە ڕوی ئاو و ئاوەڕۆە گەورەترین عەیب و عاری هەیە.

لەم ڤیدیۆیەدا  قافڵەی ئەو تانکەرە گەورە ٣٨ هەزار لیترانە دەبینی کە ڕیزیان بەستوە بۆ گواستنەوەی گوو و گواوی شاری دوبەی بۆ دەرەوەی شار. لێتان تێک نەچێ ئەم تانکەرانە قافڵەی تەنکەری نەوت نین، قافڵەی تانکەرە گوو و پیسایی شاری دوبەیە. سەیرە شارێک بەو گرنگیە کەچی سیستمی ئاوەڕۆی نەبێ؟

هەولێر و دوبەی تەنها لەیەک شتا لەیەک دەچن، ئەویش نەبوونی سیستمی ئاو ئاوەڕۆ و زێرابە.

14/04/2022



وتارەکانی تری نوسەر