ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیمون

خالید رەزا


لە رۆژی ٢٠ی٥ ی ٢٠٢٢،  یەکەم حاڵەتی توش بوون بە ڤایرەسی ئاوڵەیمەیمون لە هۆڵەندادەستنیشان کرا. ئەمرۆ ٢٣ ی ٥  ژمارەی توش بوونگەیشتە ٦کەس.
لە هۆڵەندا چەندکەسێک تووشی ئاوڵەیمەیمون بوون. هەوڵەکان بەردەوامنبۆدۆزینەوەی  توشبووی تر.
ئاوڵەی مەیمونکە زۆرجار بەڤایرۆسیئاوڵەی مەیمون ناودەبرێت، هەوکردنێکیڤایرۆسییە کە بە شێوەیەکی سەرەکی لەڕۆژئاوا و ناوەڕاستی ئەفریقاهەیە.هەندێک جار لەڕیی گەشییاری ئەو شوێنانەوە ڤایرۆسەکە بۆ ئەوروپا دەگوازرێتەوە. ئەم نەخۆشییەنە خۆشی ئاژەڵەییە (واتە نەخۆشییەکە لە ئاژەڵەوەئەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ) بە شێوەیەکی سەرەکی لە ناوئاژەڵە یڕەرەکان- قرتێنەرەکان(knaagdieren)ی ئەفریقادا هەیە.بە گشتی مرۆڤ ئەم درمە بەسوکی ئەگرێ.
# بڵاوبوونەوەی پەتایئاوڵەی مەیمون لە ئەوروپا
لە مانگی٥ ی ٢٠٢٢داچەند کەسێک لە ئەوروپا توشی نەخۆشیەکە بوون. جێگای سەرنجە کە زۆربەی ئەمتوشبووانەنەچوون بۆناوچەکانی ئەفەریقا.ئەمەش دەمانخاتە گومانەوە کە لەوانەیە ڤایرۆسەکە لە ئەوروپادا بڵاوبووبێتەوە.
بەشێکی زۆر لەوانەی لە تێستکردن دا پۆزەیڤ بوون، پیاوانی هاوڕەگەز خواز بوون. لەڕاستیا ئەم ڤایرەسە بەتەنها تایبەت نیە بەم گروپە، بەڵکو لە ئینگلتەرا ژنێک و مناڵێک تووشی ئەم ڤایرەسە بوون. ئێستە دەسەڵاتدارانی تەندروستی بەدوای ئەوەدا دەگەڕێن بزانن ئەم ڤایرەسە چۆن بڵاو دەبێتەوە و کام گروپ کە مەترسی زیاتر تووش بونیان لەسەرە ئاگادار بکرێنەوە. ئەوشێوە گۆڕاوەی کە ئێستە لە ئەوروپا دۆزراوەتەوە بەگشتیی درم نییە، ئەگەر چی هێشتا زۆر شت نازانین سەبارەت بە بڵاوبونەوەی لەو کەسانەوە کە لە ئێستەدا نەخۆشن. چاوەڕوان دەکرێ ڕێژەی توشبوون لە ئەوروپا بەرز ببێتەوە.
# نیشانەکانی
نیشانەکانی تووشبوون بەئاوڵەیمەیمون لە نیشانەکانی تووشبوونی(ئاوڵە) دەچێت، بەڵام بەگشتی زۆر سووکترە. زۆرجار نەخۆشییەکەئەم نیشانانەی هەیە:
+ تا
+ ژانەسەر
+ ئازاری ماسولکەکان
+ ئاوسانی لیمفە گرێکان 
+ لەرز
+ شەکەتی
دوای ١-٣ ڕۆژ لەدەرکەوتنی یەکێ یان زیاتر لەو نیشانانە،دەست پێ دەکات بە دەرکەوتنی  پەڵە لەسەر دەموچاو، دواتر بە هەموو جەستەدا بڵاو دەبێتەوە. ئەم پەڵانە وردە وردە دەبن بە بڵق (تلۆق). دوای ئەوەی کە بڵقەکان وشک ئەبن وئەپوکێنەوە دواجار لە ماوەی ٢-٣ هەفتەدا شوێنەکەی سارێژ ئەبێت.

# بڵاو بوونەوە
زۆربەیئەوانەی  تووش دەبن بەهۆی بەرکەوتنیانەوەیە لەگەڵ کەسێکی توش بوو،یان بەهۆی ئاژەڵێکی هەڵگری ڤایرەسەکەوەیە.ڤایرۆسەکە لەڕێگەیلینجە پەردەوە دەچێتە ژوورەوەبۆ نموونە لینجەی پەردەی(دەم، لووت، چاو)، یان برینێکیدیار (مەرج نییە برینەکە بەدەرەوەبێ). هەروەهاڤایرۆسەکە لەڕێگەیشلەی ناو بڵقە تەقیوەکانەوەیان لەڕێی پرژەی دەمی نەخۆشەکەوە بڵاودەبێتەوە،لەبەر ئەو هۆکارانە نابێ لەو کەسانە نزیک ببیتەوە کە تووش بوون.

# سەرچاوە و بەدوادا چوون
ئەگەر کەسێکلە تێستکردندا پۆزەتیڤ بوو،دەبێ بۆ سەرچاوەی تووش بونەکەی بگەڕێینلەگەڵ دەستپێکردنی چارەسەردا دەست دەکرێ بەگەڕان  بۆ دۆزینەوەی  سەرچاوەی توش بوونەکە، تا بزانرێ  لەگەڵ کێ و لەکوێ بەرکەوتنی لەگەڵ کەسانی ترهەبووە بە مەبەستی کۆنترۆڵکردن.

# کەرەنتینە
 کەسی تووش بوو، دەبێ خۆی داببڕێ (عەزلبکا) واتە نابێ لەگەڵ خەڵکی تر تیکەڵاو ببی هەتا هەموو ماکەکان نامێنێ. مەبەستمان لەنەمانی هەموو نیشانەکان هەتا ئەو کاتەیە کە بڵقەکان وشک دەبن و قەتماغەکان ساڕێژ دەبن و نامێنن.
# کوتان (ڤاکسین)
ڤایرۆسیئاوڵەیمەیمون زۆر لەڤایرۆسیئاوڵە دەچێت. بەهۆیکاریگەری کوتان دژیئاوڵەپەتای ئاوڵە لە جیهاندا نەماوە. تا ساڵی هەفتاکان کوتانیئاوڵە بەشێک بوو لەبەرنامەی نیشتمانی کوتان دژی ئاوڵە،لە دوای نەمانیئاوڵەئیتر هەڵمەتی کوتان دژی ئەم ڤایرەسە وەستێندرا.
لە رۆژانی سەرەتای تووش بووندا بە ڤایرۆسی مەیمون دەتوانرێ ڤاکسینی ئاوڵە بەکار بهێنرێ (خۆپاراستن لە دوای بەرکەوتن). هەروەها دەتوانرێت ئەمڤاکسینە وەک پاراستنی پێشوەختە بۆ ئەو کەسانە بەکاربهێنرێت کە مەترسی تووشبوونیانبەم ڤایرەسە زیاترە.لەم حاڵەدا تەنها پزیشک دەتوانێ بڕیار بدات لە خۆتەوە ناتوانی داوای ڤاکسینی ئاوڵەی مەیمون بکەیت.

لە هۆڵەندی یەوە بۆ کوردی 
خالید ڕەزا ئەمین 
سەرچاوە: پەیمانگای نیشتمانی بۆ تەندروستی گشتی و ژینگە (RIVM)


24/05/2022



وتارەکانی تری نوسەر