12 ملیۆن گوڵ چێندران

ساڵانە لە ئیستانبوڵ فێستسڤاڵی گوڵی تیولب بەڕێوە دەچێت و ئەمساڵیش 12 ملیۆن گوڵ چێندراون.
وەك نەرتێكی ساڵانە لە مانگی نیساندا لە شاری ئیستانبوڵی توركیا فێستسڤاڵی گوڵی تیولب بەڕێوە دەچێت لەم ساڵیشدا تا ئێستا 12 ملیۆن گوڵی تیولب چێندراون.
ئەم فێستیڤاڵە بە درێژای مانگی نیسانی هەموو ساڵێك بەردەوام دەبێت و ژمارەیەكی زۆر خەڵك بەشداری تێدا دەكەن و تیایدا بە ملیۆنەها گوڵ دەچێنرێت.
گوڵی تیولب لە وەرزی بەهاردا گوڵ دەكات و چەندین جۆری جیاوازی هەیە و بە یەكێك لە جوانترین گوڵەكان دەناسرێت.
تیولب نیشتیمانی سەرەكی وڵاتی توركیایە و هەر لەوێشەوە بە ئەوروپادا بڵاوبۆتەوە و لە ئێستادا لە هۆڵەندا بووەتە سەرچاوەیەكی داهاتی گەورە، لە كوردستانیشدا ژمارەیەكی زۆر كەم هەیە.



PM:02:53:21/04/2017