بەرەسمی ریاڵ مەدرید گرێبەستی لەگەل دووەم یاریزان واژۆ کرد


ئەمڕۆ بەرەسمی یانەی ریاڵ مەدرید کۆتایی بە هێنانی دووەم یاریزان لەم وەرزە هێناو گرێبەستی یاریزانی لاوی یانەی ریاڵ بیتس سیابیۆسی یەکلایی کردەوە.

پێشتر ریاڵ مەدرید سەرکەوتوو بوو لە هێنانی تیۆ هێرناندێز لە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید، بەڵام ئەمڕۆ ئەم یانەیە توانی لە هێنانی دووەم یاریزان سەرکەوتوو بێت.

بە پێی هەواڵی رۆژنامەکان نرخی هێنانی ١٥ بۆ ٢٠ ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

سیبایۆس ئیسپانیەو باشترین یاریزانی یۆرۆی خوار تەمەنی ٢١ ساڵان بووە.



PM:02:24:14/07/2017