ڤیدیۆ:بەرشەلۆنە تۆڵەی لە یۆڤێنتۆس کردەوە



لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە قۆناغی کۆمەڵەکان لە گروپی چوارەم یانەی بەرشەلۆنە بە لێهاتووی میسی توانی تۆڵەی وەرزی رابردوو لە یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا بکاتەوەو بە ئەنجامی ٣-٠ بردنەوەی بەسەردا بسەپێنێت.

بەرشەلۆنە زۆر بەهێزەوە دەرکەوتوو توانی سێ گۆڵ لە لایەن میسی کە دوو گۆڵی تۆمار کرد بکات و گۆڵەکەی تریش راکیتچ تۆماری کرد کە ئەویش بە لێهاتووی میسی بوو.

ئەنجامی سەرجەم یاریەکانی تری ئەمشەو:

گروپی C

چێڵسی٦-٠ قاراباگ

رۆما٠- ٠ئاتلەتیکۆ مەدرید

گروپی D

بەرشەلۆنە٣-٠یۆڤانتۆس

ئۆڵۆمپیاکۆس٢- ٣سپۆرتینگ لیشبوونە

گروپیA

بەنفیکا١- ٢سیسکا مۆسکۆ

مانچستەریونایتد٣-٠ بازل

گروپی B

بایرن میونخ٣- ئەندەرلەخت

سەڵتیک- ٥پاریس سانجێرمان




AM:12:15:13/09/2017