بەم نیشانانە بزانە ڕێژەی خوێ لەجەستەدا زۆرە
خوێ سەرەڕای ئەوەی تامێکی خۆش بە خواردنەکانمان دەبەخشێت و سودی تەندروستیشی هەیە، بەڵام ئەگەربێتو ڕێژەیەکی زۆری لێبخوڕێت زیانی خراپ لەسەر جەستە بەجێ دەهێڵێت.
ئەم چەند نیشانە بەئاگات دێننەوە کە ڕێژەیەکی زۆر خوێ لەجەستەدا هەیە.
1- هەمیشە تینوتە: هەمومان دەزانین بەبێ ئاو ناتوانین بژین ، بەڵام ئەگەر بێتو دەمت هەمیشە وشک بو تینویت نەشکا ئەوە نیشانەی ئەوەیە ڕێژەیەکی زۆر خوێ لەجەستەدا هەیە.
2- زۆر دەچی بۆ تەوالێت: ئەو کەسانەی کە ڕێژەی خوێ لە جەستەیاندا زۆرە زۆر دەچنە تەوالێتەوە میز زۆر دەکەن کاتێک میز دەکەن کالسێۆم لەدەست دەدەن.
3- ئارەزوی خواردنی خواردنە ناتەندروستەکان دەکەیت: ئەگەر هاتوو ڕێژەی خوێ لە جەستەدا زۆربوو ئەوا ئارەزوی خواردنە نا تەندروستەکان دەکەیت وەک لەفە، پیتزا ئەوخواردنەنەی کەچەور و سوێرن.
4- ماسۆلکەکانت کرژ دەبن: ئەگەر هاتوو هەمیشە توشی کرژ بونی ماسۆلکە بویت ئەوا نیشانەی ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر خوێ لەجەستەدا هەیە.
5- بێتاقەتی و سەرئێشە: خواردنی ڕێژەیەکی زۆر خوێ دەبێتە هۆی سەرئێشەو بێتاقەتی.
6- هەبونی ئازارێکی زۆری گورچیلەکان: ئەوخۆراکانەی کەڕێژەیەکی زۆر خوێیان تێدایە دەبنە هۆی لەناو بردنی گورچیلە ، بەپێی لێکۆڵەرەوانی بواری تەندروستی ئەوانەی رێژەیەکی زۆر خوێ دەخۆن ڕێژەی پرۆتین لەناو میزیاندا زۆر دەبێت ئەمەش هۆکارە بۆ لەناو بردنی گورچیلەکان.
7- توشی پەستانی خوێن دەبن: هەبونی ڕێژەیەکی زۆر خوێ لەجەستەدا هۆکارە بە توشبون بە پەستانی خوێن ئەمەش دەبێتە هۆی توشبون بەنەخۆشیەکانی دڵ وجەڵدە.
8- لەشت لەهەندێک شوێنی نامۆدا هەڵدەئاوسێت: یەکێکی کە لە نیشانەکانی هەبونی ڕێژەیەکی زۆر خوێ لەجەستەدا ئەوەیە کە ئەندامە جیاوازاکانی لەش هەڵدەئاوسێن.
سەرچاوە:Bright Side
وە:هە-ف
PM:11:42:04/12/2017