حەمید عوسمان، گۆرانیبێژی كورد، بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی 2018ـە، نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی بە ناوی (ساڵی نوێ) بڵاو كردەوە.
حەمە سەعید ئیبراهیم، خۆی تێكستی گۆرانییەكەی نوسیووە و ئاریۆسی كوڕیشی ئاوازی بۆ ئامادە كردووە، ئارام سەردار كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپەكە كردووە.
حەمید عوسمان، یەكێكە لەو گۆرانیبێژانەی كە لە ساڵی 2017ـدا، زۆرترین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپی بڵاو كردووەتەوە، دیارترینیان (چاوەزار، ڕیحانە).