پۆلیسی سلێمانی: دوو ئۆتۆمبێلى دزراو دۆزرانەوە

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت" دوای ئەوەی دوو ئتومبیل لەشاری هەولێر دزراون، ئەوانیش توانیویانە بیاندۆزنەوە و رادەستی پۆلیسی هەولێری دەكەنەوە". 

 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر - بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاگاداركردەوە لە هاتنی دوو ئۆتۆمبێل بۆناو پارێزگای سلێمانی كە دزراون، بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم بەش و بنكەكانی سنوری پۆلیسی سلێمانی ئاگاداركردەوە كە لێكۆڵینەوەو بەدواداچوون بكەن بۆ دۆزینەوەی ئەو ئۆتۆمبێلانە.

ئەوەشی خراوەتەڕوو، لەژێر ڕۆشنایی زانیارییەكانی پۆلیسی هەولێر و لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس توانرا هەردوو ئۆتۆمبێلەكە بدۆزرێتەوە كە یەكێكیان لە قەزای چەمچەماڵ و لەلایەن بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ ئەوی تریان لە قەزای شارەزورو لەلایەن بنكەی پۆلیسی وارماواوە دۆزراوەتەوەو دوای تەواو كردنی ڕێكارەیاساییەكان ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەكرێتەوە.



PM:06:57:31/01/2021