وەزیری تەندروستی عێراق کاتی گەیشتنی ڤاکسینی کۆرۆنای راگەیاند

وەزیری تەندروستی عێراق رایگەیاند "لە ماوەی سێ هەفتەی داهاتوودا یەکەم بڕە ڤاکسنی دژە کۆرۆنا دەگاتە عێراق".

  
حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی عێراق ئەمڕۆ یەک شەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی رایگەیاند" لەماوەی سێ هەفتەدا یەكەم بڕە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا دەگاتە بەغدا".

  
پێشتر عێراق رایگەیاندبوو کە ١٠٠ ملیۆن دۆلاری تەرخانکردووە بۆ کڕینی ڤاکسینی کۆرۆنا.

 

لە ئێستادا دۆخی کۆرۆناو ژمارەی گیان لە دەستدان و تووشبوون بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیووە، بەلآم هیچ دڵنیایەک نییە شەپۆلی جۆری گۆڕاوی کۆرۆنا کە لە وڵاتانی ئەوروپا بڵاوە نەگاتە عێڕاق.  

 


PM:01:54:01/02/2021