پسپۆرێکی کەشناسی: لە ناوەڕاستی شوباتدا بەفر ناو شارەکانی هەرێم دەگرێتەوە

پسپۆرێکی کەشناسی پێشبینی دەکات لە یەک شەممە ٧ ی شوبات بۆ ماوەی هەفتەیەک کەشوهەوا ئاسایی و هاوشێوەی بەهار دەبێت، بەڵام لە ١٣ شوباتەوە گۆڕانکاری بەسەر کەشوهەوادا دێت و پلەکانی گەرما دادەبەزێت و بەفر دەبارێت.

 
لە راگەیەنراوێك پسپۆری بواری کەشناسی، ئاراس جەبار لە سەكۆی ئەلەكترۆنی "كەش و هەوای هەرێمی كوردستان" ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردەوە دەڵێت " پاش كۆتاییهاتنی ئەم شەپۆلە بارانەی ئێستا بەرزبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما ڕوودەدات و کەشێکی زیاتر نیمچە بەھاری زاڵ دەبێت بەسەر هەرێمی كوردستان".


ئەو پسپۆرە دەشڵێت " لە رۆژانی ١٣ی مانگەوە گۆڕانکاری روودەدات و شەپۆلەکانی بارانبارین و بەفر ناوچەکانمان دەگرێتەوە".

 
  كەش و هەوای هەرێمی كوردستانیش پێشبینی دەكات لەو شەپۆلە نوێیەدا، بەفر لەسەنتەری بەشێک لە شارەکاندا ببارێتەوە.




PM:05:47:05/02/2021