بەهۆی بارینی بارانێکی زۆرەوە لە دیوانیە پشوو راگەیەندرا
لە باشووری عێراق لە شاری دیوانییە بەهۆی بارینی بارانێکی زۆرەوە سبەی شەممە کرایە پشووی فەرمی.
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە" بەهۆی ئەو باران بارینە زۆرەی پارێزگای دیوانییەی گرتۆتەوە سبەی شەممە دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن رادەگیرێت و دەکرێتە پشووی فەرمی".
میدیا عێراقیەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، زوهه‌یر عه‌لی شه‌علان پارێزگاری دیوانییه بڕیاریداوه، سبه‌ی شه‌ممه له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن بكرێته پشوی فه‌رمی و خوێندكاران و مامۆستایان ده‌وام نه‌كه‌ن.
هۆكاری سه‌ره‌كی پشوه‌كه‌ی بۆئه‌وه گه‌ڕاندوه‌ته‌وه، رێژه‌یه‌كی زۆر باران باریوه و به‌شێكی زۆر له شه‌قام و رێگهوبانهكانیش ئاوێكی زۆریان تێدا كۆبوهتهوەو رێگای لە هاتوچۆکردن گرتووە.
PM:07:49:05/02/2021