سێ کۆڵبەری کورد بە سەختی بریندار کران

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لانیکەم سێ کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی بانه بە تەقەی چەکدارانی ئێران بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەنۆڕی بانه تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی (ڕەئووف دارینه) بە سەختی بریندار و بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی بانه گوازراوەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی سێشەممە هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانه تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و دوو کۆڵبەر بریندار بوون.

PM:11:13:05/02/2021