ئەمڕۆ لە بەغدای پایتەختی عێراق کچێکی گەنج لەسەر بینایەک خەریکە خۆی هەڵدەداتە خوارەوەو کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت، بەلآم کچە کە لە سەر سەربانی بینایەکی دوو قاتییە، کەسێک رایدەکێشێت و ناهێڵێت خۆی بخاتە خوارەوە.
لەو ڤیدیۆیەدا کە لە میدیا عێراقییەکان بڵاوکراوتەوە، ئافرەتەکە لە دوا ساتەکانی خۆکووژیدایە، لەخواریشەوە چەند کەسێک بە تانییەکیان بۆ گرتۆتەوە بۆئەوەی لە خوارەوە نەهێڵن بەر زەوی بکەێت و گیان لە دەستبدات.
ماوەیەکە لەسەرتاسەری عێراق خۆکووشتن لە هەڵکشاندایە و هەفتە نییە چەند گەنجێک لە هەردوو رەگەز خۆیان نەکوژن، لە کوردستانیش چەند مانگێکە لە پارێزگای دهۆک ئەم دیاردەیە بەشێوەیەکی بەرچاو لە هەڵکشاندایە.