ڤیدیۆیەکی سەرنجڕاکێشی دینا بڵاودەکرێتەوە

کچە گۆرانی بێژی لاو، دینا کە ئێستا وەک میدیاکارێکیش لە بۆنە هونەریەکاندا دەردەکەویت، لە نوێتری نمایشدا بە شۆخی ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاودەکاتەوە.

دینا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە زۆر شۆخ دەردەکەوێت و ئەمەش بۆتە مایەی سەرنجی فانەکانی.

دینا لە شاری ڕانیە لەدایكبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧ دەستی بە كاری هونەری كردووە و خاوەنی كۆمەڵێك گۆرانی تۆماركراو و چەند ڤیدیۆ كلیپێكە، یەكەم ڤیدیۆكلیپی لەژێر ناونیشانی "شای وڵات" بڵاوكردەوە.

لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠دا ژیانی هاوسەری پێکهێناوە.

 


AM:09:19:08/02/2021