وەزارەتی دارایی کێشەی ئاوی (دوکان - سلێمانی) چارەسەر دەکات

دارایی هەرێم بڕیاری دا بەتەمویل کردنی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بە گوژمەیەك و بەمەش کێشەی ئاوی دوکان - سلێمانی چارەسەر دەكرێت.

 

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمرۆ  وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕەزامەندی دا بەتەمویل کردنی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بە گوژمەی (چوار ملیار و هەشتاو دوو ملیۆن و شەش سەدو هەژدە هەزار دینار).

 

ئەوەش هاتووە، بەم ڕەزامەندیەش کێشەی دابینکردنی (پەمپ و ماتۆر) بۆ پڕۆژەی ئاوی دوکان- سلێمانی/یەک جێ بەجێ دەکرێت.



PM:02:30:10/02/2021