دوایین ئاماری تووشبوان و مردووانی کۆرۆنا لە جیهاندا

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە ١١٣ ملیۆن و ١٤٠ هەزار حاڵەت.

بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، ١١٣ ملیۆن و ١٤٠ هەزار و ٧٣٦ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، دوو ملیۆن و ٥١٠ هەزارو ٨٦١ توشبووش گیانیانلەدەستداوە، هەروەها لەو ژمارەیەش ٨٥ ملیۆن و ٩٤٢ هەزار و ٣٧٠ توشبوو چاکبونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە، كە تیایدا ٢٨ ملیۆن و ٩٧٤ هەزارو ٦٢٣ كەس تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٥١٨ هەزارو ٣٦٣ کەس گیانیان لەدەستداوە، هاوکات ١٩ ملیۆن و ٣٤٠ هەزارو ٣٢٩ تووشبووش چاکبوونەتەوە.

AM:09:10:25/02/2021