وەزارەتی دارایی هەرێم چوار بڕیاری نوێی سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەران دەرکرد و دەڵێت" مووچەی مانگەکانی ساڵی ٢٠١٦ و ٢٠١٧ هەر وەک خۆی دەمێنێتەوە بە مووچەی شایستەی نەدراو".
لە نوسراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە، موچەی مانگەكانی ساڵی (٢٠١٦ -٢٠١٧) هەر وەك خۆی بەمووچەی شایستەی نەدراو بمێنێته‌وه، چونكە له‌تەرازوی پێداچوونه‌وه‌ی ساڵانی دارایی (٢٠١٦- ٢٠١٧) تۆماركراوە.
لە نوسراوەکەدا ئەوەش هاتووە" سەبارەت بەموچەی مانگەكانی (ئایار، حوزه‌یران و ته‌مموز)ی ساڵی ٢٠٢٠ كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵه‌وه خه‌رجنه‌كراوه بكرێته (الدائنون)".
سەبارەت بەموچەی مانگەكانی (تشرینی دووەم و كانونی یەكەم)ی ساڵی ٢٠٢٠ به‌هه‌مان میكانیزمی پێشوو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.