نرخی نەوتی خاو خەیاڵی بەرزدەبێتەوە

نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهانی نەوتدا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، لە ئێستادا نرخی خاو بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە، نرخی برنت تا رادەیەک جێگیرە، لەگەڵ نرخەکەی بەیانیدا بەرزو نزم دەبێتەوە.

 

- نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا کەمێک دابەزیووەو  بە ٦٦ دۆلار و ١٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتێکدا لە دوا داخستندا بە ٦٦ دۆلار و ١٨ سەنت بوو.

 

- نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی لە ئێستادا بە ٦٣ دۆلار و ٥٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی دوا داخستندا ٦٣ دۆلار و ٢٢ سەنت بوو.

 



PM:08:03:25/02/2021