کەسێکی ئاینی نزیکی سیستانی تووشی کۆرۆنا دەبێت

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٥ ی شوبات بریکاری گەورە کەسایەتی ئاینی شیعە عەلی سیستانی تووشی کۆرۆنا دەبێت.

 
میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە کە ئەحمەد سافی بریکار و کەسایەتی ئاینی نزیکی سیستانی کە لەبری ئەو لە زۆربەی هەینیەکاندا وتار دەخوێنێتەوە، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.


تووشبوونی سافی بە کۆرۆنا بۆتە مەترسی لەسەر ژیانی عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی شیعەو مەترسی بەرکەوتنی لێدەکرێت، بەو پێیەی کەسێکی نزیکی سیستانییە.

 
جگە لە کەربەلائی هەفتەی پێشووش ئایەتوڵا محەمەد فەیانزی ٩١ ساڵە تووشی کۆرۆنا بوو، کە یەکێکە لەهەرە چوار گەورە مەرجەعەکەی شیعە لە عێراق کە سیستانی لە پێش هەموویانەوەیە.

 
ئەمڕۆش مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران لەبەر بڵاوبوونەوەی بەرچاوی کۆرۆنا بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆی نێوان شارەکانی دەرکرد.

 
عێراق زەرەرمەندەی ترین وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە لە رووی تووشبوونی کۆرۆناو گیان لە دەستدانەوە کە تا ئێستا زیاتر لە ٦٦٠ هەزار کەس تووشبووەو ١٣ هەزارو ٢٠٠ کەس گیانیان لە دەستداوە.

 


PM:08:27:25/02/2021