بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە رۆژئاوای ئەنبار ژمارەک چەکداری حەشدی هۆزەکان و سەربازێکی عێراقی کوژران و برینداربوون.
میدیا عێراقییەکان لەزاری سەرچاوە ئەمنییەکانەوە بڵاویانکردەوە، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوچەی شامیەی قەزای حەدیسە و لە گەڕەکی مەدهەم لە خۆرئاوای پارێزگای ئەنبار تەقییەوە.
ئاماژەیان بەوەکردووە" بەهۆی تەقینەوەکەوە حەوت ئەندامی هێزەکانی حەشدی عەشایەری کوژران کە یەکێکیان ئەفسەر بووە و حەوتی دیکەش بریندار بوون کە برینی هەندێکیان سەختە".
ئەمەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی ٢١ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ دوو تەقینەوەی بەهێز لە گۆڕەپانى تەیەران لە بەغدا روویدا و بەهۆیەوە زیاتر لە ٣٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ١١٠ کەسی دیکە برینداربوون.