هەڤاڵ ئەبوبەکر: ئەمڕۆ زیاتر له‌ ١٠٠ هه‌زار پێكوته‌ی كۆرۆنا ده‌گاته‌ سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت" پێکوته‌ی كۆرۆنا بڕیارە ئه‌مڕۆ بگاته‌ هه‌رێمی كوردستان و نزیكه‌ی ١١٠ هه‌زار پێكوته‌ش به‌ر پارێزگای سلێمانی ده‌كه‌وێت". 

 

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگارى سلێمانى ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لەسەر ئەو راپۆرتەى وەزارەتى تەندروستى پێشکەشى دەکات پێداچونەوە بە رێکارەکانى خۆپارێزیدا دەکرێت و ئومێد دەکەین ئەو رێکارانە بە شێوازێک بن جارێکى دیکە گرفتى ئابورى و بژێوى بۆ خەڵک دروست نەبێتەوە".

 

ئاماژەی بەوەشکرد" پێشنیارمان کردووە کەرەنتینە رانەگەیەنرێت، سێکتەرە گشتییەکان دانەخرێن، پرۆسەی خوێندن بەردەوام بێت و چاودێری لەسەر جێبەجێکردنی رێکارە خۆپارێزییەکان توندتر بکرێن".

 

لەبارەی گەیشتنی ڤاکسینی کۆرۆنا هەڤاڵ ئەبوبەکر باسی لەوەکرد، بڕیارە ئەمڕۆ ئەو بڕە ڤاکسینەى بۆ هەرێم دیاریکراوە بگات و لەو بەشەش ١١٠ هەزارى بۆ پارێزگاى سلێمانی تەرخانکراوە، لە قۆناغى یەکەمدا دەدرێتە کارمەندانى تەندروستى و دواتریش بۆ کەرتى پەروەردەو ئەو مامۆستایانەى تەمەنیان سەرو ٥٥ ساڵە. 



PM:01:31:01/03/2021