شاسوار عەبدولواحید: ئەگەر هەرێم و بەغداد ڕێککەون لە هەردوو حاڵەتەکەدا وەکو یەکە

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەبارەی بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان قسە دەکات و دەڵێت" ئەگەر هەرێم و بەغداد ڕێککەون لە هەردوو حاڵەتەکەدا ئەگەری ناردنی بوودجە و نەناردنی وەکو یەکە". 

 

لەبارەی گفتوگۆکانی هەرێم بەغداد لە چاوپێکەوتنێکدا لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕتی شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی نەوەی نوێ ڕایگەیاند" پێمان وایە ئەگەر هەرێم بەغداد بگەنە ڕێککەوتنیش لەهەردوو حاڵەتەکەدا ئەگەری ناردنی بوودجە و نەناردنی وەکو یەکە، لەساڵانی ڕابردوودا هەرێم لەگەڵ بەغداد ڕێکەوتووەو لە پەرلەمان بوودجە پەسەند کراوە، بەڵام بڕی نەوت ڕادەستی بەغداد نەکراوەو بوودجە ڕەوانەی هەرێم نەکراوە". 

 

لەبارەی دروستبوونی هاوپەیمانێتیەکی نوێ لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق سەرۆکی نەوەی نوێ وتی" تا ئێستا چەند لایەنێک سەردانیان کردووین هەندێک هەوڵ هەیە، بەڵام تا مانگی پێنج یەک لایی دەبێتەوە، ئێمە دەرگامان کراوەیە بەتایبەت بۆ هێزە ناڕازییەکانی دەرەوەی یەکێتی و پارتی پێمان وایە هێزی گەورەن، ئەگەر بیانەوێت داهاتووی ئەم وڵاتە بگۆڕن دەبێت چاویان لەشتی گەورەبێت و پێکەوە کار بکەن ئومێدم هەیە کە ئەم هێزانە بگەنە ئەنجامێک، ئەگەر نەشگەنە هیچ ڕێککەوتنێک ئێمە وەک خۆمان لە سێ ساڵی ڕابردوو هەڵوێستمان هەبووەو ئامادەین بۆ هەڵبژاردن".



PM:08:59:03/03/2021