ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. لە ماوەی ساڵی ڕابردوو نزیکەی ١٠٨ ئافرەت کۆتاییان بەژیانی خۆیان هێناوە

لەماوەی یەک ساڵدا ١٠٨ ژن و ئافرەت کۆتاییان بەژیانی خۆیان هێناوە کە بەپێی ڕاپۆرتی ئەمساڵ، ڕێژەی خۆکوشتن بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو زیادی کردووە.

 

بەپێی ئامارێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە مارسی ٢٠٢٠ هەتا مارسی ٢٠٢١، نزیکەی ١٠٨ ژن و کچ لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە، لە کۆی ئەو ١٠٨ کەسەی کە لەو ماوەیەدا خۆیان کوشتووە ٣٠ کەسیان واتە ٢٨٪ی کۆی حاڵەتەکان تەمەنیان لەخوار ١٨ ساڵ و لەو ژمارەیەش و تەمەنی ١٠ کەسیشان لەخوار ١٥ ساڵ بووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، زۆرترین خۆکوشتنی ژنان لە پارێزگای سنە تۆمار کراوە و کێشەی خێزانی هۆکاری ٨١ حاڵەت واتە ٧٥٪ی خۆکوشتنەکان بووە. لەو ماوەیەدا لانیکەم چوار کچ بەهۆی بەشوودانی زۆرەملی لەلایەن بنەماڵەکەیانەوە خۆیان کوشتووە.

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان:

پارێزگای ئیلام: ١٧ حاڵەت کە دەکاتە ١٦٪ی کۆی حاڵەتەکان.

پارێزگای کرماشان: ٢٥ حاڵەت کە دەکاتە ٢٣٪ی کۆی حاڵەتەکان.

پارێزگای سنە: ٣٦ حاڵەت کە دەکاتە ٣٣٪ی کۆی حاڵەتەکان.

پارێزگای ئورمیە: ٣٠ حاڵەت کە دەکاتە ٢٨٪ی کۆی حاڵەتەکان.

هۆکاری خۆکوشتنەکان:

کێشەی خێزانی: ٨١ حاڵەت کە دەکاتە ٧٥٪ی کۆی حاڵەتەکان.

هەژاری و بێکاری: ١٠ حاڵەت کە دەکاتە ٩٪ی کۆی حاڵەتەکان.

نادیار: ١٠ حاڵەت کە دەکاتە ٩٪ی کۆی حاڵەتەکان.

خەمۆکی: ٣ حاڵەت کە دەکاتە ٣٪ی کۆی حاڵەتەکان.

بەشووداری زۆرەملێ: ٤ حاڵەت کە دەکاتە ٤٪ی کۆی حاڵەتەکان.

شێوازی خۆکوشتنەکان:

خۆهەڵوسین: ٦٢ حاڵەت

خواردنی حەب: ٢٠ حاڵەت

خۆخستنە خوارەوە لە بەرزانیی: ٨ حاڵەت

خۆسووتاندن: ١٦ حاڵەت

بە چەک: ٢ حاڵەت



PM:11:30:03/03/2021