بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لەپارێزگای کەرکوک پێنج كەس بوونە قوربانی.
بەپێی زانیارییەکان، ئێوارەی ئه‌مڕۆ بۆمبێكی چێنراو به ئۆتۆمبێلێكی هێزی پۆلیسی فیدڕاڵی له ناحیه‌ی ڕیازی سه‌ر به‌پارێزگای كه‌ركوك ته‌قیه‌وه.
هەر بەپێی زانیارییەکان، لە ئەنجامی تەقینەوەکە پێنج كه‌س له پۆلیسی فیدڕاڵی برینداربوون.
هاوکات لە ئێستاشدا هێزە ئەمنیەکان گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوەکە و ده‌ست كراوه به لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوه.