لەبارەی دۆخی باشووری کوردستان (هەنگ و ڕەوا) ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە

لەبارەی دۆخی باشووری کوردستان (هەنگ و ڕەوا) ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوەو ڕایدەگەیەنن" باشوری کوردستان بە قۆناغێکی هەستیاری دژواردا گوزەر دەکات، هەڵمەتەکانی وویتان و هێزەکانی ناوچەکە بۆ چۆک دادان بە کورد و گەمارۆدان و ئاڵوازکردنی نێو ماڵی باشوور زەنگی مەترسیدارن، لە بەرامبەر ئەم دۆخەدا".

 

لەڕاگەیەندراوەکەدا هەریەک هەوڵی ناڕازیەکانی گۆڕەپانەکە (هەنگ) و رەوتی ئایندەی نیشستیمان (ڕەوا) ئاماژەیان بەوەکردووە" باشوری کوردستان بە قۆناغێکی هەستیاری دژواردا گوزەر دەکات، هەڵمەتەکانی وویتان و هێزەکانی ناوچەکە بۆ چۆک دادان بە کورد و گەمارۆدان و ئاڵوازکردنی نێو ماڵی باشوور زەنگی مەترسیدارن، لە بەرامبەر ئەم دۆخەدا دەسەڵاتی کوردی لە باشوور نەک بێخەم و بێ کردارە بەڵکو بۆتە بەشێک لە کارئاسانکەر و رێگەخۆشکەر بۆ سەرهەڵدان و کەڵەکەبونی ئەو مەترسیانە، بەرەنگاربونەوەی ئەم دۆخە پێویستی بە کارکردن بۆ دروستکردنی بەرەیەکی نیشتتسمانی و جەماوەری هەیە کە بۆتە ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشسمانی پێویست". 

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، دۆخی هەرێمی کوردستان لەسیەی دەستەیەکی خۆپەرست و نادادوەر و تێوەگلاو لە دیاردەکانی بە بنەماڵەکردن، گەندەڵی، قۆرخکاری، پێشێلکردنی یاسا و مافەکانی مرۆڤ، تا دێت ڕو لە ئاڵۆزی و خراپی زیاترە، لە بەرامبەر ئەم دۆخەدا پێویست دەکات گروپ و رێکخراو و کەسایەتی و ئاراستە خۆڕاگر و گۆڕانکارەکان بەپەلە بگەنە رێککەوتنێک بۆ سازدانی مۆرمێکی نەتەوەیی و نیشتیمانی هاوبەش.

 

دەقی ڕاگەیەنراوی هاوبەشی هەنگ و ڕەوا: 




رۆژی ٩ فێبرواری ٢٠٢١ کۆبونەوەیەکی هاوبەش لە نێوان دەستەی سەرپەرشتی پرۆژەی هەوڵی ناڕازیەکانی گۆڕەپانەکە (هەنگ) و دەستەی سەرپەرشتکاری رەوتی ئایندەی نیشتمان (رەوا) بەڕێوەچو.
کۆبونەوەکە لەلایەك، بۆ ئاڵوگۆڕی بۆچون و هەڵسەنگاندنەکان دەربارەی دۆخی باشوری کوردستان و سازدانی لێکتێگەیشتن بۆ داڕشتنی کارنامەیەکی هاوبەش بۆ روبەڕوبوونەوەی دۆخی دژواری هەرێمی کوردستان و ئەدای دەسەڵاتی کوردی و، لەلاکەی تریشەوە بۆ سازدانی زەمینە و کەش و هەوای گونجاو بۆ چالاکی و کاری هاوبەشی گروپ و کەسایەتیە ناڕازی و خۆڕاگر و گۆڕانکارەکان لە هەوڵ و هیمەتەکانیان بۆ بەرەنگاربونەوەی ئەم دۆخە، بوو.
لە ئەنجامی کۆبونەوەیەکی چڕ و پڕدا هەردولا، لەسەر ئەم تەوەرانە لێكتێگەیشتن و رای هاوبەشیان، هەبو:
یەکەم: باشوری کوردستان بە قۆناغێکی هەستیاری دژواردا گوزەر دەکات، هەڵمەتەکانی ووڵاتان و هێزەکانی ناوچەکە بۆ چۆک دادان بە کورد و گەمارۆدان و لاوازکردنی حوکمڕانی خۆماڵی لە باشور زەنگی مەترسیدارن، لە بەرامبەر ئەم دۆخەدا دەسەڵاتی کوردی لە باشور نەک بێخەم و بێ کردارە بەڵکو بۆتە بەشێک لە کارئاسانکەر و رێگەخۆشکەر بۆ سەرهەڵدان و کەڵەکەبونی ئەو مەترسیانە. بەرەنگاربونەوەی ئەم دۆخە پێویستی بە کارکردن بۆ دروستکردنی بەرەیەکی نیشتمانی جەماوەری هەیە کە بۆتە ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانی پێویست.
دوەم: هەردولا یەکڕان، کە کار و هەڵمەتەکانیان بۆ بەرقەرارکردنی مافی بڕیاردانی چارەنوسە،لە باشوری کوردستان.
سێیەم: دەربارەی دەسەڵاتی کوردی لە باشور، هەردولا هاوڕان، کە کارکردن بۆ گۆڕینی ریشەیی لەو دەسەڵاتەدا بەپێڕەوکردنی کار و چالاکی سیاسی و رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی سەردەمیانە، پێویستیەکی مێژوییە.
چوارەم: هەردولا هاوڕان کە دەستوری کۆماری عێراقی فیدراڵ زەمینەی رەخساندوە بۆ بەدەستهێنانی زیاتری مافە ڕەواکانی میللەتی کورد. کۆبونەوەکە هەڵمەت و چالاکیەکانی بەشێک لە نوێنەرانی کورد لە پەرلەمانی عێراق بۆ دابینکردنی مافە دەستوریەکانی کورد، بەرز نرخاند. هەردولا جەختیان کردەوە لەوەی کە ئەرکی سەر شانیانە هاریکاری و پشتگیری کاندیدە پاک و دڵسۆز و بێگەردەکان بکەن لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا. 
پێنجەم: دۆخی هەرێمی کوردستان لەسایەی دەسەڵاتێکی خۆپەرست و نادادپەروەر و تێوەگلاو لە دیاردەکانی بە بنەماڵەکردن، گەندەڵی، قۆرخکاری، پێشێلکردنی یاسا و مافەکانی مرۆڤ، تا دێت ڕو لە ئاڵۆزی و خراپی زیاترە، لە بەرامبەر ئەم دۆخەدا پێویست دەکات گروپ و رێکخراو و کەسایەتی و ئاراستە خۆڕاگر و گۆڕانکارەکان بە پەلە بگەنە رێککەوتنێک بۆ سازدانی پلاتفۆرمێکی نەتەوەیی و نیشتمانی هاوبەش. لەم روانگەیەوە هەر دولا یەکڕان، کە ئەم ئەرکە قابیلی دواخستن و مانەوەو پەرتەوازەیی هەنوکەیی نیە، بەلایەنی کەمەوە هەر هەمو هاوڕاین کە دۆخی هەرێم پێویستی بە گۆڕانکاری بنەڕەتی بە پەلە هەیە و لە سایەی ئەو گۆڕانکاریەدا سەرچاوەی رەسەنی چاکسازی و حوکمی یاسا و بەرقەرارکردنی مافەکانی ئازادی و جومگە سەرەکیەکانی حوکمڕانی سەردەمانە بەرجەستە دەبێت.


هەوڵی ناڕازیەکانی گۆڕەپانەکە رەوتی ئایندەی نیشتمان
هەنگ رەوا
        
                                           ١٠  فێبرواری ٢٠٢١





PM:11:32:10/03/2021