تەندروستی هەولێر لەبارەی ڕۆژەکانی پشوو ڕوونکردنەوە دەدات

تەندروستی هەولێر رایدەگەیەنێت" کە تەنها ئەو دوو رۆژەی راگەیاندرابوو پشووە و رۆژی ١٣ی ئازار پشوو نییە". 

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاگاداری دەستەی کارگێڕی دەزگاکانی تەندروستی سنوری بەریوەبەرایەتیەکە دەکاتەوە، کە تەنها رۆژانی پشوو پێج شەممە و یەک شەممەیە کە دەکاتە ١١ و ١٤ی ئازار.

ئاماژە بەوەشکراوە، رۆژی شەممە کە دەکاتە رێکەوتی ١٣ی ئازاری ٢٠٢١، لە گشت نەخۆشخانە و بنکە تەندروستیەکان دەوامی ئاسایی دەبێت.

 

هەفتەی رابردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان هەردوو رۆژی ١١ی ئازار و ١٤ی ئازاری کردە پشووی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگەکانی هەرێمدا.



PM:08:20:12/03/2021