لەسەر شەڕە تەقەکەی یانەکەی سلێمانی ٥ کەس دەستگیرکران
یەکێکیان لەگیراوەکان لە ١٧ ی شوباتدا تۆمەتباربوو بەتەقەکردن لەخۆپیشاندەران

لەسەر ئەو تەقەکردنەی شەوی رابردوو لەبەردەم یانەی قەڵادزێ لە سەیرانگای سەرچناری سلێمانی روویدا، پێنج تۆمەتبار دەستگیرکراون، گیراوێکیان یەكێک بووە لەو تۆمەتبارانەی کە تەقەیکردووە لە خۆپیشاندەرانی ١٧ی شوبات.

 


بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە، لەسەر ئەو رووداوەی دوێنێ لەبەردەم یانەی قەڵادزێ لە سەیرانگای سەرچناری سلێمانی روویداو لە ئەنجامدا دوو کەس کوژران و دوو کەسی تریش برینداربوون، پێنج تۆمەتبار دەستگیرکراون، " سپی " چەندجارێک پەیوەندیکرد بە وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی یەوە، بەڵام پەیوەندییەکە بەردەست نەبوو.

 

بەپێی بەدواداچوونی ماڵپەڕی " سپی " دەرکەوتووە کەسێک لە دەستگیرکراوەکان، یەکێکە لەوانەی کە لە خۆپیشاندانەکانی ١٧ ی  شوباتی ساڵی ٢٠١١ ی شاری سلێمانی و، بە دیاریکراوی خۆپیشاندانی ٢٠ ی شوباتی بەردەم نەخۆشخانەی تایبەتی چوارباخی شاری سلێمانی تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردو، دوو خۆپیشاندەر بە ناوی ( سورکێو زاهید و شێرزاد تەها )وە شەهیدبوون.

 
  
شەوی رابردوو ١١-١٢ ی ئازار لە یانەی قەڵادزێ لە سەیرانگای سەرچناری شاری سلێمانی کە یەکێکە لە یانە شەوانەکان، شەڕە تەقە دروستبووە و بەوهۆیەوە دوو کەس کوژران و دووانی تریش برینداربوون.

 


PM:08:28:12/03/2021