هۆڵەندا ئوسترالیاشی ڕامالی



لە یارییەکی پڕ گۆڵدا هۆڵەندا ئوسترالیای توشی شکست کرد.

لەدووم یاری  خۆیاندا لە کۆمەڵەی دووەم هەردوو هەڵبژاردەی هۆڵەنداو ئوسترالیا ڕوبەڕوی یەک بوونەوە لە ئەنجامدا پرتەقاڵەکانی هۆڵەندا بە سێ گۆڵ بەرامبەر بەدوو گۆڵ کەنگەرکانی ئوسترالیایان توشی شکست کرد.

سێ گۆڵەکەی هۆڵەندا ئاریان ڕۆبن لە خولەکی ٢٠ و ڤان پێرسی لە خولەکی ٥٨ و دیپای لە خولەکی ٦٨ دا تۆماریان کرد .


دوو گۆڵی ئوسترالیا ، تیم کاهیل لەخولەکی ٢١ ، و میل جیدناک بە لێدانی سزا لە خولەکی ٥٤ دا تۆماریان کرد.
بەم ئەنجامە ئوسترالیا هەلی سەرکەوتنی بۆ قۆناغی داهاتوو لە دەست دا ، هۆڵەنداش بە شەش خاڵ پێشەنگی داگیر کردووە.


ئا/ شاهۆ فایق



PM:08:54:18/06/2014