تا ئێستا ٧٠٠ هەزار شیعە خۆی ناونوس کردووە بۆ شەری داعش

‌ژمارەیەک چەکداری شیعە
دوای فەتواکەی مەرجەعی گەورەی شیعەکان عەلی سیستانی کە دوای چک هەڵگرتنی لە هاوڵاتیانی شیعەکرد، بەپێی هەندێک زانیاری تایبەت نزیکەی کە٧٠٠ هەزار کەس خۆی ناونوس کردووە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاگادار لەبەغدا بە سپی میدیای راگەیاند کە دوای فەتواکەی مەرجەعی گەورەی ئاینی شیعە عەلی سیستانی نزیەکی ٧٠٠ هەزار کەس شیعە خۆی ناونووس کردووە بۆ چەک هەڵگرتن دژی داعش.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی میدیا کەوتووە تا ئێستا حکومەتی  مالکی توانیویەتی نزیەکی ٣٠ هەزاریان چەکدار بکات و بینخاتە ریزی هێزە چەکدارەکانی عێراقەوە.
ئەو سەرچاوەیە باس لەوە دەکات کە حکومەتی مالکی سەرقاڵی رێکخستنی ئەو ژمارە زۆرەیە  کەچەکیان هەڵگرتووەو لەهەوڵێکی زۆردایە تا ڕێکیان بخات لەریزی هێزە چەکدارەکاناندا.    



PM:12:45:19/06/2014