کاتژمێر ١٠ کۆبوونەوەی پەرلەمانە
دەوڵەتی یاسا رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدای راگەیاند

دوای ڕێککەوتنی سەرەتایی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر پشکی هەرێم و نەوت لە پرۆژە یاسایی بودجەدا، بڕیارە کاتژمێر ١٠ ی ئەمشەو کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ بڕیاردان لەسەر بودجە یەکلایی بکرێتەوە، هاوکات دەوڵەتی یاسای رایگەیاند، لەگەڵ هەرێم رێککەوتووین لەسەر پرۆژە یاسایی بودجە.

عەدنان ئەسەدی ئەندامی پەرلەمانی عێراقی لەسەر لیستی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەگەڵ هەرێم لەسەر پشکی هەرێم و پرسی نەوت لە پرۆژە یاسای بودجەدا رێککەوتوون.

ئەم رێککەوتنە لەسەر مادەی ١١ ی پرۆژە یاسایی بودجەی عێراق کراوە کە تایبەتە بە پشکی هەرێم و کێشەی نەوتی نێوان هەرێم و بەغدادا.

پێنج مانگە گفتوگۆی پرۆژە یاسایی بودجە لە پەرلەمانی عێراق و لە نێوان لایەنە سیاسیەکاندا بەردەوامە، ئەمشەو کاتژمێر ١٠ بەتەواوی یەکلایی دەکرێت و ئابوری عێراق دەکەوێتەوە گەڕ.



PM:09:16:19/03/2021