لە ئامەد بەدەیان هەزار کەس بەشداری لە ئاهەنگى نەورۆزدا دەکەن

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی ئازار وەک ساڵانی رابردوو بەدەیان هەزار کورد لە ئامەد بەشداری لە جەژنی نەورۆز دەکەن. 

دروشمی بەشدارابووانی ئاهەنگی نەورۆز (با بە ئاگرى نەورۆز بەرخوادن بکەین و ئازادبین) بەشداربووانی ئاهانگەکە دەیڵێنەوە، ئاهەنگەکە لەلایەن پارتی دیموکراتی گەلان و هاوپەیمانەکانییەوە لە هێزە سیاسیەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لە پارکى نەورۆز لە ناوچەى باغلەر بەرێوەدەچێت.

هەدەپە داوا لە هاوڵاتیان دەکات زۆرترین بەشداریان هەبێت لەو ئاهەنگەکداو بە جلی کوردییەوە بەشداری بکەن وەک وەڵامێک بۆ ئەو هەڵمەتى دەستگیرکردنەى کە هێزە ئەمنییەکان لەدژی هەدەپە دەستى پێکردوە.


PM:01:47:21/03/2021