تەقینەوەیەکی خۆکوژی لەبەغداد کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

تەقینەوەیەکی بەهێزی خۆکوژی لە ناوچەی مەشتەل لە بەغدا ژمارەیەک کوژراو و بریندارى لێکەوتەوە.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشەممە ٢٣ی ئازار لە ناوچەی مەشتەل تەقینەوەیەکی خۆكوژی لە بەغدای پایتەختی عیراق روویدا.

میدیاکانی عیراق باس لەوەشدەکەن،تەقینەوەكە لەلایەن كەسێكی خۆكوژەوە ئەنجام دراوە و لەسەر ماتۆڕ سكیلێك خۆی تەقاندووەتەوە.

هاوکات بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، تا ئێستا لە تەقینەوەکە هاوڵاتییەک گیانی لەدەستداوە و دوو کەسیش برینداربوون. 

لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێكۆڵینەوەكانیان لەوبارەیەوە دەستپێكردووە.


PM:12:01:23/03/2021