سەرۆکی هەرێم گەیشتە کۆشکی سەرۆکایەتی فەڕەنسا

کەمێک پێش ئێستا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە کۆشکی (ئیلیزێ) و لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا پێشوازی لێکرا، کە بڕیارە بەمەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێکی پەیوەست بە هەردوولا کۆببنەوە.

پاشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم گەیشتە کۆشکی سەرۆکایەتی فەڕەنسا و لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆن پێشوازی لێکرا، لەئێستاشدا هەردولا لە کۆبوونەوەدان، کە بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا چەند پرسێکی تایبەت بە هەردوولا گفتوگۆ بکەن.

ئێوارەی دوێنێ دووشەممە به‌ بانگهێشتى فه‌رمي ئيمانوێل ماكرۆن سه‌رك کۆمارى فه‌ره‌نسا، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندێکی یاوەری سه‌ردانى فه‌ره‌نسای کرد. 


PM:02:36:30/03/2021