لەبارەی پشووی پێنج شەممە روونکردنەوە دەدرێت

جێگری سەرۆکی لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی کوردستان جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە پشووکانی رۆژانی شەممە و یەک شەممە دەوامی پۆلی ١٢ ئامادەیی ناگرێتەوە، هاوکات تاقیکردنەوەی قۆناغەکانی ١ بۆ ١١ش بە رێکارە تەندروستیەکانەوە بەردەوام دەبێت.

جێگری سەرۆکی لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی کوردستان، موسلیم عەبدوڵا، رایگەیاند، پشووی رۆژەکانی پێنجشەممە و شەممە خوێندکارانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی ناگرێتەوە و پێویستە لە خوێندن بەردەوامبن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، تاقیکردنەوە ئەنجامنەدراوەکانی قۆناغەکانی یەك تاوەکو ١١ی بنەڕەتی بە رێکارە تەندروسیتەکان ئەنجامدەدەرێن.
ئەمڕۆ، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەمەودوا و بەهۆی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، لە فەرمانگە حکومییەکاندا، رۆژانی پێنجشەممە هەروەکو هەینی و شەممە، دەکرێتە پشووی فەرمی. هەروەها دەوامی زانکۆ و قوتابخانە و پەیمانگاکان تاوەکو ١٠ی نیسان بەردەوام دەبێت لە داخستن.



PM:09:27:30/03/2021