لە عێراق ٤٠ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٥٣٧٩ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٤٠ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە".  
 
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو پێنج هەزارو ٣٧٩ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٤٠ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و پێنج هەزار و ١٧ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە ٨٦٨ هەزار و ٢٠٠ كەس و لەوانە ١٤ هەزارو ٤٣٠ كەسیان گیانیان لەدەستداوەو ٧٧٣ هەزارو ٢٣٢ كەسیان چاكبونەتەوە.


PM:05:12:03/04/2021