نرخی نەوت بە بەرزی ماوەتەوە

ئەمشەو یەک شەممە ٤ ی نیسان نرخی نەوت، بە هەردوو جۆرەکەیەوە، هاوشێوەی بەیانی ئەمڕۆ بە بەرزی ماوەتەوە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٦٤ دۆلار و ٦٧ سەنتە، لە دوا داخستندا بە ٦٢ دۆلار و ٧٤ سەنت بوو.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٦١ دۆلار و ٣٠ سەنتە، لە دوا داخستندا بە ٥٩ دۆلار و ١٦ سەنت بوو. بەربوونەوەی نرخی خاوی ئەمەریکی زیاتر لە برنت دەردەکەوێت و هەر ئەمڕۆ بە رێژەی ٣.٦% نرخەکەی بەرزبۆتەوە.  

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بڕیارانەی لە کۆبوونەوەی ١ی نیسانی رێکخراوی ئۆپێک پلەسدا دران کە بڕیاریان دا بۆ مانگی ئازار ڕۆژانە ٣٥٠ هەزار بەرمیل هەناردە زیاد بکات، مانگی حوزەیرانیش هەمان بڕ زیاد بکات و لە مانگی تەموزیشدا ٤٠٠ هەزار بەرمیل هەناردەی ڕۆژانە زیاد بکرێت.  
 

PM:09:23:04/04/2021