نرخی نەوت ڕووی لە دابەزین کرد

بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕی بۆرسە بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو گۆڕانکاری بەسەردا دێت و ئەمڕۆ بەهاکەی ڕووی لە دابەزین کرد و لە خوار ٦٥ دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٥ی نیسان، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٦٤ دۆلارو ١٨ لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٦٠ دۆلارو ٨٤ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکرا.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بڕیارانەی لە کۆبوونەوەی ١ی نیسانی رێکخراوی ئۆپێک پلەسدا دران کە بڕیاریان دا بۆ مانگی ئازار ڕۆژانە ٣٥٠ هەزار بەرمیل هەناردە زیاد بکات، مانگی حوزەیرانیش هەمان بڕ زیاد بکات و لە مانگی تەموزیشدا ٤٠٠ هەزار بەرمیل هەناردەی ڕۆژانە زیاد بکرێت.  


AM:08:47:05/04/2021