وەزیری پەروەردەی عێراق واژۆ لەسەر دامەزراندنی گرێبەستەکان دەکات

وەزیری پەروەردەی عێراق واژۆی لەسەر دامەزراندنی ئەو مامۆستا وانەبێژانە کرد كە پێنج ساڵ ڕاژەیان هەیە.

  
لە بەیاننامەیەكی وەزارەتی پەروەردە عێراق کە میدیاکان بڵاویانکردۆتەوە، تیایدا هاتووە " وەزیری پەروەردە واژۆی لەسەر نوسراوێكی فەرمی كردووە بۆ بەگرێبەست كردنی مامۆستایانی وانەبێژ و جێبەجێكردنی بڕیاری 315 بەسەریاندا بۆ جێگیركردنی ئەوانەی ڕاژەی پێنج ساڵ و بەرەو سەریان هەیە بەپێی یاسای بودجە".

لەو نوسراوەدا هاتووە، وەزیری پەروەردە چاوی بەنوێنەری وانەبێژان كەوتووە، بەڵێنی ئەوەشی پێداون داوای مافەكانیان بكات لە ئەنجومەنی وەزیران.

رەزامەندی پێشاندانی حکومەتی عێراق بە دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژان، دوای زنجیرەیەک خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی مامۆستایان لە شاری بەغداو شارەکانی تری عێراق دێت کە داوای دامەزراندنیان دەکرد. .   



PM:03:05:05/04/2021