پڕۆژە یاسایی بودجەی عێراق رەوانەی سەرۆکایه‌تی کۆمار کرا

جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات، یاسایی بودجە ڕەوانەی سەرۆکایەتیی کۆمار کرا".  

بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەمیدیای حزبەکەی ڕاگەیاند" پرۆژەیاسای بوودجە رەوانەی سەرۆکایەتی کۆمارکرا و چاوەڕواندەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق یاساکە پەسەند بکات، دواتر یاسای بودجە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە دانیشتنی ڕۆژی ٣١ی ئازاری ٢٠٢١ تایبەت بە دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی گشتی (٢٠٢١) ی عێراق، ماددەی (١١) ی پرۆژەكەی پەسەندكرد كە تایبەت بوو بە پشكی هەرێم، کە پشکى هەرێم تێیدا نزیکەى ١٢ ترلیۆن دینارە.       


PM:06:16:06/04/2021