پارێزەرە ئەمریکییەکەی (سەدام حسێن) کۆچی دواییکرد

پارێزەرە ئەمریکییەکەی (سەدام حوسێن) سەرۆکی رژێمی بەعسی عیراق، لە تەمەنی ٩٣ ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

بەپێی هەواڵی میدیاکان، دوێنێ شەممە ١٠ی نیسان، رامزی کلارک، وەزیری پێشووی دادی ئەمریکا و ئەندامی تیمی پارێزەرەکانی سەدام حوسێن سەرۆکی ڕژێمی بەعس لە تەمەنی ٩٣ ساڵیدا گیانی لەدەستدا.

کلارک، لە ماوەی ١٩٦٧ بۆ ١٩٦٩ وەزیری دادی ئەمریکا بووە، لە ماڵەکەی خۆی لە شاری مانهاتنی ویلایەتی نیویۆرک کۆچی دواییکردوە، ناوبراو یەکێک بوو لە تیمی پارێزەران، کە لە دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق بەرگریی لە سەدام حوسێن دەکرد.



AM:09:23:11/04/2021