لەبارەی یەکەم رۆژی رەمەزانەوە راگەیاندراوێکی پێچەوانە بڵاودەکرێتەوە

بە پێچەوانەی ئەو راگەیاندنانەوە کە دوێنێ لە هەرێمی کوردستان و سونەکانی عێراق بڵاویان کردەوە کە سبەی سێ شەممە یەکەم رۆژی رەمەزانە، کەمێک لەمەوبەر لێدوانێکی پێچەوانە بڵاوکرایەوە.

نووسینگەی سیستانی گەورە مەرجەعی بالآی شیعە کەمێک لەمەوبەر لە بارەی دەستپێکردنی یەکەم رۆژی رەمەزانەوە راگەیاندنێکی بڵاوکردەوەو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە سبەی دوا رۆژی مانگی شەعبانەو یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان نییە.

نووسینگەی سیستانی رایگەیاند کە چوار شەممە ١٤ ی نیسان یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە.

ساڵانە لە دەستپێکردنی رۆژانی رەمەزان و رۆژانی جەژنی رەمەزان جیاوازی دەکەوێتە نێوان شیعەو سونەکانەوە لەسەر ژماردنی رۆژەکانی مانگی شەعبان و دەستپێکردنی مانگی رەمەزان، هەمیشە سونەکان رۆژێک پێشدەکەون و شیعەکانیش رۆژێک دوا دەکەون.   



PM:07:48:12/04/2021