نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە
ئەمڕۆ چوار شەممە ١٤ ی نیسان نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە، برنت و خاوی ئەمەریکی لە بازاڕەکانی جیهانی نەوت، هاوشێوەی دوێنێ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٦٤ دۆلار و ٦٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە دوا داخستنی بازڕدا بە ٦٣ دۆلار و ٦٧ سەنت بوو. بەم پێیە ئەمڕۆ نرخی برنت بە رێژەی ١.٥٪ بەرزبۆتەوە.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٦١ دۆلار و ١٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە دوا داخستنی بازاڕدا بە ٦٠ دۆلار و ١٨ سەنت بوو. بەم پێیە نرخی نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ١.٦٪ بەرزبۆتەوە.
PM:12:12:14/04/2021