وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگهیاند" خوێندنی زانكۆ و پەیمانگەكان سێ بۆ چوار هەفتەی تر بەردەوام دەبێت، دواتر كۆتایی دێت."
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی، ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئهمڕۆ پێنجشهممه رایگەیاند" دۆخی تەندروستی خوێندكارانی خوێندنی باڵا لە رووی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئاستی مەترسیدا نییە، بۆیە خوێندن بەردەوامە."
لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی " لە زانكۆ و پەیمانگەكان خوێندن تا ٨٠٪ خوێنراوە و سەركەوتوو بووە، رەنگە لە سێ بۆ چوار هەفتەی تر بەو شێوەیەی ئامانجمانە، خوێندن لەسەر ئاستی زانكۆ و پەیمانگاكان بۆ ئەمساڵ كۆتایی پێ بێت".