وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای راگەیاند

وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا شەش هەزارو ١٨٨ کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و شەش ھەزار و ٨١٤ کەسیش چاکبوونەتەوه.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو شەش هەزارو ١٨٨ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٣٣ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و شەش هەزار و ٨١٤ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە ٩٧٧ هەزار و ١٧٥ كەس و لەوانە ١٤ هەزارو ٩٨١ کەسیان گیانیان لەدەستداوەو ٨٥٦ هەزارو ٥٣٢ كەسیان چاكبونەتەوە. 


PM:05:15:18/04/2021