نرخی ئێستای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی

نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ گۆڕانکارێکی کەمی بەسەردا هات و ڕێژەیەک بەرزبووەوە. 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی‌ ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە دیناری‌ عێراقی‌ لە هەرێمی‌ كوردستان بە ١٤٨ هەزارو ٣٠٠ دینار لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەیانی ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراو لە هەرێمی کوردستان نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزارو ٢٥٠ دینار لە بازاڕی شاری سلێمانی مامەڵەی پێوەدەکرا. 


PM:12:33:19/04/2021