وێنە.. خانمە شۆخەکەی بەزمی بەزم بەشێوەیەکی ئاسایی دەردەکەوێت

 
خانمە هونەرمەندی ناسراوی پێشووی بەزمی بەزم، سارمەند دارا دوای دوورۆژ خۆپێچانەوەی سەرلەنوێ ریتمی خۆی وەردەگرێتەوە بێ سەرپۆش دەردەکەوێت. 

 سارمەند لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لە نوێترین دەرکەوتنی وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە کە تەواو ئاسایی بۆتەوەو سەرپۆشی رەمەزانەکەی لاداوە.

 سامرەند لە ساڵی (2014)دا بۆ یەکەمجار وەک ئەکتەر بەشداری لە بەرنامەی بەزمی بەزم کرد و دوای دوو ساڵ لە بەرجەستەکردنی ڕۆلی جیاجیا ساڵی ڕابردوو بە یەکجاری وازهێنانی خۆی لە بەرنامەکەدا ڕاگەیاند.

کچە ئەکتەرەکەی پێشووی بەزمی بەزم، لە دایکبووی ساڵی (1993)ەیە و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژیانی منداڵی بەسەر بردووە و خاوەنی کچێکە بە ناوی لیا لە هاوسەری یەکەمی.

ئەو خانمە ئەكتەر‌و شانۆكارە‌و لە بەرنامەی كۆمیدی بەزمی بەزم زیاتر بە بینەری كورد ناسێنرا.




PM:09:50:20/04/2021