لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکرات و هێزەکانی روسیاوە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی
بۆ جاری دووەم لەدوای دەستپێکردنی گرژی و ئاڵۆزی، ئاگربەست لە شاری قامیشلۆ ڕاگەیەندرا.
بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان لەڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، لە کاتژمێر ٧:٠٠ی ئەم ئێوارەوەیە ئاگربەستەکە لە قامیشلۆ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و تا کاتژمێر ١:٠٠ی سەرلەبەیانی سبەینێ شەممە ٢٤ی مانگ بەردەوام دەبێت.
وتیشی" ئاگربهستهكه لەلایەن هێزەکانی ڕوسیا و ئامادهبونی سهركردهكانی ئاسایشی ناوخۆ و سهركردهی چەكدارانی (بەرگری نیشتمانی سوری) سەربە رژێمی سوریا ئهنجامدراوه".
شەوی ٢٠ی ئەم مانگە هێزەکانی بەرگری نیشتمانی سەر بە بەشار ئەسەد هێڕشیان کردە سەر بنکەیەکی ئاسایش لە فولکەی وەحدە لە قامشلۆ و لە ئەنجامدا ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایش و منداڵێک کوژراوە، هاوکات منداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵیش بەسەختی بریندار کرا، ههر ئهمرۆش حایس جریانە، سەرۆک ھۆزی بەنی سەعب-یش کە گەورەترین ھۆزی عەرەبە لەناوچەکە لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە کوژرا.